سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایده‌گه‌یه‌نێت" لەمساڵدا 35 هەزار عیراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە لەو رێژەیەش زیاتر لە %70 ی خەڵکی هەرێمی کوردستانن".
ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" دیاره به‌هۆی ناجێگیری بارودۆخی سیاسی و به‌تایبه‌تی ئابووری له‌ناوچه‌که و له عیراق به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستان جارێکی تر هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو کۆچکردنی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان به‌تایبه‌تی گه‌نجان له عیراقه‌وه ده‌ستی پێکردوه‌ته‌وه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا به‌وپێیه‌ی له‌ئێستادا که‌شوهه‌وا له‌باره بۆئه‌وه‌ی په‌نابه‌ران که به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی له‌تورکیاوه خۆیان ده‌گه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا".
وتیشی" ساڵی پار به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگرتنی گه‌شته ئاسمانی و زه‌مینییه‌کان رێژه‌یه‌کی زۆر که‌م گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوتر له‌ماوه‌یه‌کی کاتی زۆر که‌مدا له که‌ناراوه‌کانی تورکیاوه خۆیان گه‌یاندووه به که‌ناراوه‌کانی ئیتاڵیاوه".
دەربارەی ئامارەکانی ئەمساڵی کۆچکردن؟ ئاری جەلال وتی" به‌ڵێ به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییانه‌ی که به‌رده‌ستی ئێمه که‌وتووه تائێستا زیاتر له 35 هه‌زار که‌س خۆی گه‌یاندووه به وڵاتانی ئه‌وروپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردووه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی له‌ئێستادا جارێ یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه له وڵاتانی به‌ڵقانن ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌کی به‌رچاون، هەروەها جگە له‌و که‌سانه‌ی که له‌ئێستادا له تورکیان به‌نیازن بڕۆن ئه‌مانه‌ش هه‌مووی ره‌نگه تا کۆتایی ساڵ رێژه‌که زۆر زۆر له‌مه زیاتر بێت".
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران روونیکردەوە، ئه‌م ئاماره بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه بۆ سه‌رجه‌م عیراقه، هیچ هاوڵاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی هه‌رێمه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا تۆمار ناکرێت، سه‌رجه‌میان به عیراقی تۆمارده‌کرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ی له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو، وه‌ک ده‌زگای لوتکه له‌ماوه‌ی 6-7 ساڵی رابردوو که له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه و له‌گه‌ڵ رووداوه نه‌خوازراوه‌کاندا بووه دیاره پۆلێنکراوه زیاتر 70%ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌وروپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردووه هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان بوون.
هەروەها وتیشی" به‌داخه‌وه له رووداوه نه‌خوازراوه‌کانیشدا له‌کۆتایی 2015 وه تا ئێستا به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای ئێمه تۆمارکراوه‌و به‌پێی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ئێمه بۆ سه‌رجه‌م عیراق گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی که بێسه‌روشوێن بوون له رووداوه نه‌خوازراوه‌کان زیاتر 430 که‌سمان هه‌یه که ئه‌مانه رێژه‌یه‌کی به‌رچاویان ته‌رمه‌کانیان بوونی هه‌بووه و نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عیراق و هه‌رێمی کوردستان راده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکشیان هه‌یه بێسه‌روشوێنه تا ئێستا فایله‌کانیان به‌کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین چاره‌نوسیان بۆ که‌سوکاره‌کانیان دیاری بکه‌ین".
دەربارەی ئەو کۆچبەرە عیراقیانەی لە وڵاتی لیتوانان و لە دۆخێکی خراپدان سەرۆکی دەزگای لوتکە وتی" ئەو کۆچبه‌رانه له‌ئێستادا به رێگه‌یه‌کی نوێ ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا دیاره له‌لایه‌ن گروپ و بانده قاچاخچیه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و نووسینگانه‌ی که کاری پێدانی فیزا ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان رێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌دۆزرێته‌وه وه‌ک چۆن له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو له تورکیاوه رێگه‌ی وشکانی هه‌بوو، رێگه‌ی ئاسمانی هه‌بوو، رێگه‌ی ده‌ریایی هه‌بوو له ئێستادا جۆرێک له رێگه‌یه‌کی تر دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێکی زۆر له رێگه‌ی ئه‌و گروپ و باندانه‌وه ده‌ڕۆنه بیلاڕوسیاو دوای ئه‌وه له لیتوانیاوه ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا دیاره رێژه‌یه‌ک ده‌رچوونی هه‌بووه و سه‌رکه‌وتیان بووه، وه ڕێژه‌یه‌کی زۆریش به‌پێی ئه‌و تۆماری گرتهڤیدیۆیانه که دێته‌وه بۆ لای ئێمه له بارودۆخێکی زۆر سه‌خت و دژواردان ژیان دهگوزهێنن".
ئاری جەلال ئەوەشی وت، دیاره ده‌زگای لوتکه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته قسه‌ی خۆی هه‌بووه له‌ماوه‌ی رابردوو، ئاگاداری حکومه‌تی عیراقی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانمان کردوه‌ته‌وه تا په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌زگای لوتکه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیا نامه‌مان ئاراسته کردوون بۆ وه‌زاره‌ت و ئیمیهڵیان پێداین به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامیان نه‌بووه، به‌و پێیه‌ی که سه‌فاره‌ت و کونسوڵگه‌ری نییه، ده‌زگای لوتکه‌ش نوێنه‌رایه‌تی نییه تۆزێک رێکاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و کۆچبەرانە قورستربێت، ره‌نگه له‌ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکیشدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جارێکی دیکه جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان "کاک قوباد ئاگادار بکه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه وه‌ک حکومه‌ت فشارێکی ته‌واو بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عیراقی بۆئه‌وه‌ی که بتوانیین هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێڵه‌کانی ئاسمانی فڕۆکه‌وانی رێکبکه‌وین بۆئه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک بچێته ئه‌وێ و ئه‌و که‌سانه‌ی خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه بتوانیین بیانگهڕێنیینهوه به‌ره‌و عیراق.
ئێوە وەک دەزگاکەتان چیتان کردووە بۆ ئەوەی لە خەڵکی تێبگەیەنن ئەو ڕێگایە بەو شێوەیە مەترسیدارە؟ لە وەڵامدا ئاری جەلال وتی" سه‌باره‌ت به قه‌ناعه‌ت هێنان به‌هاوڵاتی بۆئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته به‌جێنه‌هێڵن ئێمه نا‌توانیین ئه‌وه بکه‌ین چونکه ره‌وش و بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان و عیراق به‌گشتی له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵک هه‌یه که‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان و نه‌بوونی مووچه له‌کاتی خۆیدا و نه‌بوونی هه‌لیکار بۆ گه‌نجان و نه‌بوونی بیمه‌یه‌ی بێ‌کاری بۆ ده‌رچوانی زانکۆ و په‌یمانگاکان ئه‌مانه هه‌مووی کۆمه‌ڵێک هۆکارن، ده‌زگایه‌کی وه‌ک لوتکه ناتوانێت خه‌ڵک قه‌ناعه‌ت پێ‌بکات، له‌به‌رامبه‌ر چ شتێکدا قه‌ناعه‌تی پێ‌بکات؟ کاتێک ئێمه ده‌توانیین قه‌ناعه‌تی پێبکه‌ین که هه‌لی کار هه‌بێت و بتوانیین بیمه‌یه‌کی بێکاریان پێبده‌ین، که خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌رده‌ست بێت بۆیان له‌کاتێکدا حکومه‌ت خۆی وه‌کو پێویست نه‌بێت و عیراق خۆی به‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا تێپه‌ڕبێت، ئیتر ده‌زگای لوتکه چی بکات!".
هەروەها وتیشی" ده‌زگای لوتکه ته‌نها ده‌توانێت له‌کاتی رووداوه ناخۆشه‌کان تراژیدیاکان له‌ماوه‌ی ساڵانی روویداوه له‌جیاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی عیراقی بتوانێت نوێنه‌ر بنێرێته شوێنی رووداوه‌کان هاوکاری و یارمه‌تی رزگاربوان بدات و ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌رمیان هه‌یه ته‌رمه‌کان له‌کیس که‌سوکاره‌کانیان نه‌چێت له وڵاتان شاره‌وانی به‌خاکی نه‌سپێرێت و بتوانیین راده‌ستی که‌سوکاره‌کانیان بکه‌ینه‌وه به‌ده‌رله‌مانه‌ش به‌ده‌یان و سه‌دان هاوڵاتی عیراقی له گرتوخانه‌کان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ئازاد کراون که هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوون و به‌مه‌به‌ستی ژیانێکی باشتر و شایسته‌تر روویان له وڵاتانی ئه‌وروپا کردووه، ئه‌مانه هیچیان هه‌ڵهاتووی گروپێکی تیرۆریستی نین، ئێمه باس له هاوڵاتیانی خۆمان ده‌که‌ین دوای لێکۆڵینه‌وه به‌ده‌ر له‌مانه‌ش راگه‌یاندنی ئه‌م رووداوه تراژیدیایانه بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و قسه‌کردن له‌سه‌ری و رێگه‌پێدان به رۆژنامه‌نووسان ئه‌مه خۆی هۆشداریه به هاوڵاتیان که ره‌وش و بارودۆخی رێگه نایاساییه‌کان خراپه".
سەرۆکی دەزگای لوتکە دەربارەی گرتەی ڤیدۆیی چەند گەنجێکی کورد کە لەناو کەشتیەکدا لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا دەڵێت" ئێمه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌مان به‌ده‌ست بگات، زۆر گرته ڤیدیۆیی هه‌بووه کاتێک ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌مان لێکردووه سه‌یرمان کردووه هی زۆر کۆنه، سه‌باره‌ت به‌و گه‌نجانه پێموایه ئیتاڵیا هه‌مووی داگرتن و هیچ که‌سێکیش به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له‌نوێنه‌رانی ئێمه نه‌کردووه، ئێمه نوێنه‌رمان هه‌یه له تورکیا، له‌یۆنان، له ئه‌وروپا به‌گشتی و له ئه‌ڵمانیا و وڵاتی ماڵتا به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ر پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ده‌ر له‌وه ژماره ته‌له‌فونه‌کانی ئۆفیسی سه‌ره‌کی هه‌میشه به‌رده‌سته و له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که تووشی حاڵه‌تی لهناکاودهبن یان له ده‌ریادا گیرده‌خۆن به سه‌دان که‌س رزگارکراون له‌ماوه‌ی رابردوودا خۆمان راسته‌وخۆ نوێنه‌رانمان له‌گه‌ڵ پۆلیسی ده‌ریاوانی له‌و جۆره جێگایانه قسه‌یان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی رزگاریان بکه‌ن و رێنمونیان بکه‌ن، هاوکاریمان کردوون".
ئاری جەلال دەربارەی چارەنوسی کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکان دەڵێت" ئەوانه‌ی له 2015 وه تا ئه‌م رووداوانه‌ی دوایی روویانداوه له‌ده‌ریای ئیجه سه‌رجه‌میان ئه‌وه‌ی که ته‌رمیان هه‌بووه ته‌رمه‌کانیان گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ته‌رمی بوونی نه‌بووه ده‌زگای لوتکه بۆ سه‌رجه‌م بێسه‌ره‌و شوێنان که هه‌یه له هه‌رێمی کوردستان و عدراق له رێگه‌ی کۆچی نایاسایی، فایلی تایبه‌تیان بۆ کراوه‌ته‌وه به‌پێی ستانداره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌وه‌ی داواکراوه سه‌باره‌ت به نیشانه‌ی جیاکه‌ره‌وه DNA پرۆفایلیان بۆ که‌سوکاره‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاشماوه‌ی که‌سه‌که خۆی پرۆفایلی بۆ کراوه و ڕه‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌که و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه، له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو چه‌ند که‌سێک دوای چه‌ندین مانگ ته‌رمه‌کانیان دۆزراوه‌ته‌وه و له‌وێ به‌خاک سپێردراون، بۆئهمانی دیکه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئێمه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر خه‌تین بۆئه‌وه‌ی بتوانیین چاره‌نوسیان دیاری بکه‌ین".
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە کۆتای وتووێژەکەدا هۆشداری دا بە کەسوکاری کۆچبەرە بێ سەروشوێنەکان لەو رووەوە دەڵێت: "زۆرێک لێره و له‌وێ باس ده‌کرێت له‌لایه‌ن گروپ و بانده قاچاخچیه‌کان و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک که مامه‌ڵه و سه‌ودای ته‌واو ده‌که‌ن به که‌یسی ئه‌م قوربانیانه‌ی که له رووداوه نه‌خوازراوه‌کاندا باس له‌وه ده‌که‌ن له گرتوخانه‌ی فڵان وڵاتن ئه‌مانه هه‌مووی دووره له راستیه‌وه ته‌نها کێشانه‌وه‌ی پاره‌یه له‌که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که بێسه‌روشوێنن ئه‌گه‌رنا ده‌زگای لوتکه خۆی به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌رخه‌ته و له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئینته‌رپول له‌سه‌ر خه‌ته، ئێمه له یه‌ک دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ پۆلێک له که‌سوکاری ئه‌و په‌نابه‌رانه که بێسه‌روشوێن بوون و ئێمه به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ئینته‌رپول له پارێزگای سلێمانی دانیشتنمان له‌گه‌ڵدا کردوون و پرۆفایلمان لێوه‌رگرتوون و ڕه‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که و وڵاتی یۆنانمان کردووه".