نرخی نان گرانکرا
ناڕەزایی خاوەن نانەواخانەکان هەولێریشی گرتەوە

بەهۆی گرانبوونی نرخی ئارد و غازەوە ئەمڕۆ شەممە لە بەشێک لە نانەواخانەکانی شاری سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە نرخی شەش نان کرایە هەزار دینار.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بەشێك لە خاوەنی نانەواخانەكا بەهۆی گرانكردنی ئارد و غازەوە گردبونەوە، لە ئێستادا لە شاری سلێمانی و هەڵەبجە شەش نان كرا بە هەزار دینار كە پێشتر هەشت نان بە هەزار دینار بوو.

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەن نانەواخانەكانی شاری هەولێر بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و غازەوە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا و داوا دەكەن حكومەت كاربكات بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو نرخەكەی زیادیكردووە.



AM:11:26:21/08/2021