ئه‌و هێزه ئه‌مه‌ریکیه‌ی نێرداروه‌ته‌وه عێراق یه‌که‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بۆ سوپای عێراق کرد‌و پێیانوایه " ئه‌و شه‌ش فرۆکه ئه‌باتشیه‌ی ئه‌مه‌ریکا که له‌فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدایه به‌س نییه‌و، شه‌ڕکردنی هێزه عێراقییه‌کان له فرۆکه‌خانه بابه‌تێکی زۆر گرنگه".
راپۆرته‌که که cnn له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه پوخته‌یه‌کی یه‌که‌م راپۆرتی پسپۆره سه‌ربازییه‌کانی بڵاوکردۆته‌وه ده‌ڵێت" ئێران هه‌وڵیکی زۆر ده‌دات بۆ راهێنان کردن به میلیشیا شیعه‌کان له‌ناو به‌غدادو باشوری وڵات".
راپۆرته‌که جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌به‌رگریکردن له فرۆکه‌خانه بابه‌تێکی زۆر گرنگه که ئێستا شه‌ش فرۆکه‌و 300 سه‌ربازی لێیه.
وابڕیاریشه پسپۆره سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکییه‌کان که هاتوونه‌ته عێراق سه‌ردانی یه‌که سه‌ربازییه‌کانی سووپای عێراق بکه‌ن و چۆنێتی سه‌رکردایه‌تیکردن و وره‌ی هێزه‌کان و ئاستی چه‌کداریان به راپۆرت به‌ده‌نه‌وه به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (په‌نتاگۆن).