ئاگر له‌ دارستانه‌كانی قەزای دوكان كه‌وته‌وه‌

سەرۆكایەتی شارەوانی شارۆچكەی دوكان ڕایدەگەیەنێت" بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە بەشێكی دارستانەكانی ناوچە گەشتیاریەكانی قەشقۆڵی كەوتەوە". 

سەرۆكایەتی شارەوانی شارۆچكەی دوكان لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە داخەوە بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەدارستانەكانی ناوچەگەشتیارییەكانی قەشقۆڵی و بەشێكی درەختەكانی مۆنۆمێنتی ئەنفالكراوانی دۆڵی جافایەتی زیانێكی زۆر بەر درەختەكان و ژینگەی ناوچەكە كەوت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلایەن بەرگری شارستانی ئاگركوژێنەوە و بەشێك لە هاووڵاتیانی خەمخۆری ناوچەكە توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و بۆیە هێزە ئەمنیەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی وورد ئەنجام بدەن لەسەر چۆنێتی ئاگركەوتنەوەكە.



PM:06:56:21/08/2021