هێزێکی ئەمنی لەگردی سەرچنار لە نزیک ماڵی لاهور جەنگی جێگیر دەکرێن

ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٣ ی ئاب هێزێکی ئەمنی لەگردی سەرچنار لە نزیک ماڵی لاهور جەنگی لە گردنی سەرچنار جێگیرکراون و هەموو ئەو سەری کۆڵانەیان گرتووە کە بۆ ماڵەکەی ئەو دەچن.

پەیامنێری " سپی " لە نزیک ئەو شوێنەوە، رایگەیاند ئەو هێزە ئۆتۆمبیلی نەهێشتنی تاوانیان پێیە و جلوبەرگی پۆلیسیان لە بەردایەو پۆلیسی هاتوچۆشیان لەگەڵدایە.

ئەو پەیامنێرەی " سپی " ئەوەش دەخاتەڕوو کە ئەو هێزە هەموو سەری کۆڵانەکانی گرتووەو هەر ئۆتۆمبیلێک بەو کۆڵانانەدا دەڕاوت دەی پشکنن و داوای پێناسیش لە هەندێک شۆفێر دەکەن.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان لەو بارەیەوە هیچ راگەیاندنێکیان بڵاونەکردۆتەوە.

ئەمە وێنەی یەکێکە لە ئۆتۆمبیلی هێزە کە سەری رێگاکەی گرتووە تا هاتوچۆ نەکرێت..




AM:11:07:23/08/2021