دەستبەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت
بڕیارە ٢٥ ی ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی حکومەتی هەرێم یەکەم وەزارەت کە مووچە پێدەدرێت، وەزارەتی تەندروستی دەبێت.
" سپی " لەسەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە زانیوویەتی مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت.
دوو رۆژ لەمەوبەر جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، حوکمەتی بەغدا سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم دەکات، ئەو کاتەش هەرێم دەتوانێت بێ لێبڕین مووچە دابەشبکات.
PM:12:54:23/08/2021