پەروەردەی هەرێم لەبەرژەوەندى دەرچوانى دانەمەزراو بڕیارێکی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری نوێی بۆ قوتابخانە و پەیمانگە ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتەکە دەرکرد و دەڵێت" دەبێت رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی بە هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومی نین ٨٠%ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن".

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی لەسەرە  تێیدا هاتووە" دەبێت رێژەی ئەو مامۆستایانەی لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی ناحوکمی بە هەمیشەیی دامەزراون و میلاکی حکومی نین ٨٠%ی کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی دامەزراوەکە کەمتر نەبن، و سەرجەم کۆمەڵگە پەروەردەییە ناحکومییەکان دەبێت جێبەجێی بکەن".

لە نوسراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوەشكراوەتەوە، مامۆستای میلاكی حكومی مافی هەیە پاش وەرگرتنی مۆڵەتی بێمووچە لە دامەزراوەیەكی پەروەردەیی ناحكومی كار بكات و هەروەها دەتوانێت بەشێوازی خواستن لەدامەزراوەیەكی پەروەردەیی ناحكومی كار بكات.



PM:01:02:23/08/2021