بە پێچەوانەی لێدوانەکانی وەزیرەوە
نرخی بەنزین لە هەرێم هەرزان نەبوو
بەپێی لێدوانی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم، دوو رۆژە دەبوایە نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو هەرزان بوایە، بەڵام بە پێچەوانەوە نرخەکەی بەرزەو وەک رۆژانی رابردوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە لە هەولێر نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ ٨٥٠ دینارە، لە سلێمانیش ٨٥٠ دینارە. یەک لیتر بەنزینی موحسن لە هەولێر بە ٩٧٥ دینارە لە سلێمانی ٩٠٠ دینارە. یەک لیتر بەنزینی سوپەر لە هەولێر بە ١ هەزار و ١٠٠ دینارە، لە سلێمانی بە ٩٧٥ دینارە.
سەرەتا ئەم هەفتەیە کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رووداودا رایگەیاند کە نزخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت و نرخی یەک بەرمیل دەبێت ٦٥٠ دینار، بەلآم ئەوە دوو رۆژە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
AM:08:51:24/08/2021