نادر نادرۆڤ ئه‌كادیمیكار و پڕۆفیسۆری كورد، كه یه‌كێك بوو له زاناكانی پترۆكیمیاوی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مڕۆ سێشەممە به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه کۆچی دوایکرد.
نارین نادرۆڤی كچی نادر نادرۆڤ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه" ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه باوكم له‌ده‌ستدا، هه‌ر وشه‌یه‌ك بوترێت بێ مانایه".
نادری كه‌ریم ناسراو به (نادر نادرۆڤ) ساڵی ١٩٣٢ له گوندی قیقاچ سه‌ر به نه‌خچیڤان له كازاخستان له‌دایكبووه، له‌ساڵی ١٩٩٣ بۆ‌ته ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌كادیمیای زانایانی نه‌ته‌وه‌یی كازاخستان، خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و جیهانییه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی فەڕه‌نساوه نازناوی (مارشاڵی زانست)ی پێبه‌خشراوه.