دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەستیپێکرد

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ‌ دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ دەكرێت". 

جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشكردنی (١٠٠%) ی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت". 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی سیولە لە ماوەیەكی دیاریكراودا، مووچەی گشت وەزارەتەكان دابەش دەكرێت.



AM:09:15:25/08/2021