فڕۆكەكانی توركیا ناوچەی شەهبایان بۆردوومان کرد

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەکانی توركیا ناوچەی شەهبایان لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد.

میدیاکانی نزیک هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن" بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركیا گوندی بەلۆنە لە ناوچەی شەهبا لە رۆژئاوای كوردستان بۆردومان كرد".

تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەى زیانەکانى ئەو بۆردومانە بڵاونەکراوەتەوە. 

دوێنێش فڕۆكەکانی دەوڵەتی توركیا ناوچەی شارباژێڕ و پێنجوێنیان لە باشووری كوردستان بۆردومانكرد، هاوکات پێشتریش بە چڕی شنگالیان بۆردومانكرد.



AM:09:52:25/08/2021