بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا
بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ کە سەر بە پارێزگای هەولێرە، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە فایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
فەیسەڵ حسێن بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ ماوەی نۆ رۆژە تووشی کۆرۆنا بووەو دۆخی تەندروستی زۆر خراپ بووە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە لە کاتی گواستنەوەی بۆ هەولێر تا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە چارسەر بکرێت، لە رێگای کۆچی دوایی کرد.
PM:12:57:26/08/2021