زاخۆ.. گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ بەرگری شارستانی دهۆک خنکانی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵی لە ئاوی خابیری زاخۆ ڕاگەیاند. 

بەرگری شارستانی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ کە ئاوارەی پارێزگای موسڵە، لە ئاوی رووباری خابیری زاخۆدا خنکا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی (ع. م .ع) ە و تەمەنی ١٧ ساڵانە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ناوچەکە کراوە. 

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٥ كەس لە سنووری پارێزگاكە خنكاون و ٣٢ کەسیش ڕزگارکراون. 



PM:11:24:27/08/2021