مالیكی لێبوردنی گشتیی بۆ ئەفسەرانی سوپای سەدام دەركرد
سەرۆك وەزیرانی عێراق، نوری مالیكی لێبوردنی گشتیی بۆ سەرجەم ئەفسەرانی سوپای پێشووی عێراق دەركرد كە زۆربەیان لەلایەن ئەمەریكییەكانەوە لەسەر كار لابرابوون.
ئەم لێبوردنە گشتییە لەكاتێدایە كە شەڕی سوپای عێراق لەدژی چەكدارەكانی داعش بەردەوامەو بەشێكی شارەكانی عێراق لە كۆنترۆڵی چەكدارەكانی داعشدایە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمرۆ پێنجشەممە لە پێگەی ئینتەرنتی خۆی بڵاویكردوەتەوە رایگەیاند ئەم لێبوردنە هەروەها ئەو ئەفسەرانە دەگرێتەوە كە پێشتر لە سوپای عێراقدابوونو لەلایەن ئەمەریكییەكانەوە لادرابوون.
مالیكی لەمبارەوە دەڵێت: ئەم ئەفسەرانە دەبێت بە یەكپارچەیی خاكی عێراق پابەندبنو رێگە لە هەوڵی جودایی خوازیی لەسەر بنەمای مەزهەبیو نەتەوەیی بگرن، یاكوو دەبێت رێگر بن لەوەی كە عێراق بكەوێتە ژێر كۆنترۆڵ تیرۆریستان چ بیانیو چ عێراق بێت.
سوپای عێراق كە ساڵی 2003 نزیكەی 450 هەزار كەس بوو، پاش هێرشی ئەمەریكاو رووخانی رژیمی سەدام، هەڵوەشێنرایەوە. لەئێستا سوپای عێراق نزیكەی 200 هەزار كەس دەبێت.
PM:04:07:03/07/2014