كرێكارێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا

کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لەکاتی کارکردن لە شاری هەولێر بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ شەممە هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی (حەسەن مەعرووف پوور)_ تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی کارکردن لە شاری هەولێر بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حەسەن مەعرووف پوور خەڵکی گوندی دەشتی قوڕێی نەغەدە بووە و لەکاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستداوە.



PM:12:50:29/08/2021