نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠ ی ئاب نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان و عێراق دابەزینی بە خۆوە بینی.
خاوەن نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٣ هەزار و ٣٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٢ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ٨٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٥٣٠ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٧ هەزار دینارە.
AM:10:16:30/08/2021