سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد سەبارەت بە بەشداری نەکردنی هیچ یەکێک لە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە کۆنگرەی لوتکە ڕایدەگەیەنێت" ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق وه‌کو سه‌رۆکی هه‌موو عێراقه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش کورده، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عێراق ده‌کات ئەوان به‌شداربوون له‌م مه‌راسیمه ئیتر ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه".
فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە چاوپێکەوتنێکدا بە بەشی کوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند" ئه‌م چالاکیه زۆر زۆر گرنگ بوو بۆ عیراق و ناوچه‌که هەروەها بۆ هه‌رێمی کوردستانیش که به‌شێکه له عیراقی فیدڕاڵ، ئامانج له‌م کۆنگره‌یە ئه‌وه بوو بۆ سه‌قامگیری هه‌م له رووی سیاسی و هه‌م ئابوورییه‌وه ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت بۆ عیراق و هه‌رێمی کوردستانیش، مه‌به‌ست له‌م کۆنگره‌یە بۆ سه‌قامگیری بوو له عیراق و ناوچه‌که له‌وانه‌ش سه‌قامگیری سیاسی و سه‌قامگیری ئابوورییه، ئاسایشیش به‌شێک بوو له‌و بابه‌تانه بوو که باسکران بۆ هاوکاری عیراق به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی داعش هه‌موو وڵاته‌کانیش جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بۆ عیراق باشه بۆ هه‌رێمی کوردستانیش باشه".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی هیچ کام لە بەرپرسانی هەرێم (سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت) بەشداری کۆبونەوەی لوتکەی بەغدا نەبوون؟ لە وەڵامدا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا وتی" ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق وه‌ک سه‌رۆکی هه‌موو عیراقه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش کورده، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو عیراق ده‌کات ئەوان به‌شداربوون له‌م مه‌راسیمه ئیتر ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌نجامێکی هه‌بووه".
عیسا جەختی لەوەکردەوە ئامانجێکی تری کۆبونەوەی لوتکە، بۆ بەدیهێنانی سەقامگیرییە وەک ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختییەکەی عیراق لە کاتی خۆیدا، لەو رووەوە وتی" به‌دڵنیاییه‌وه جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه، دووه‌میش ئه‌مه بابه‌تێکی دوولایه‌نییه و بۆ ئه‌وانیش باشه ئه‌گه‌ر عیراق سه‌قامگیر بێت کاردانه‌وه‌ی ئیجابی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌ش ده‌بێت، ئامانجی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدابوون له کۆنگره بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه دووربێت له ململانێ و ده‌ستێوه‌ردان و ئه‌مانه به‌دڵنیاییه‌وه بۆ عیراق باشه و ئه‌و گره‌نتیان داوه، یه‌کێک له ئامانجی ئه‌م کۆنگره‌یه پشتگیری کردنی عیراق بووه بۆ سه‌قامگیری عیراق له رووی سیاسی و له رووی ئابووریه‌وه، وه پاڵپشتیه بۆ عیراق بۆئه‌وه‌ی له‌م ئاڵۆزییه ده‌ربچێت بۆ قۆناغێکی سه‌قامگیرتر بۆ قۆناغێکی ئارامتر".
فارس عیسا زیاتر روونیکردەوە: "هه‌موو لایه‌نه‌کانی بەشداری لوتکەی بەغدا داکۆکیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆی بکرێت پێموایه پێشتر پێویست بوو له 10-6 هه‌ڵبژاردن بکرایه به‌ڵام دواخرا بۆ 10-10 دواخستنه‌که سیاسی بووه و هونه‌ری نه‌بووه، چونکه کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام ته‌ئکیدیان ده‌کرده‌وه له‌ڕووی ئاستی ئاماده‌بوونیان هه‌موویان جێبه‌جێکردووه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێک کێشه‌ی سیاسی دواخرا بۆ 10-10 هه‌موویان دوپاتیان کردووه که هه‌ڵبژاردن بکرێت ئه‌مه‌ش هه‌لێکی باشه بۆ عیراق به‌ره‌و دۆخێکی ئاسایتر بڕوات، ئێستاش هه‌موو لایه‌نه‌کان خه‌ریکی ئه‌وه‌ن له‌نێوان خۆیان متمانه بگه‌ڕێننه‌وه و په‌یماننامه‌یه‌کیشیان واژوو کردووه بۆئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موو هاوکاربن و زوو حکومه‌تی تازه ده‌ستبه‌کار بێت و هیچ گرفتێک دروست نه‌بێت زوو عیراق بکه‌وێته‌سه‌ر سکه‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی".
سەبارەت بەوەی ئایا حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختیەکەدان لە وادەی خۆیدا؟ وەڵامەکەی فارس عیسا بەمجۆرە بوو: "نه‌ک ته‌نها حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌رێمیشه‌وه هه‌مووی له‌گه‌ڵ ئه‌وه بوون که هه‌ڵبژاردن له‌کاتی خۆی بکرێت هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژادن دوابکه‌وێت کێشه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بێت ئه‌وه‌ش خزمه‌تی سه‌قامگیری عیراق ناکات".
دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا؟ فارس عیسا دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه له‌م کابینه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ندیه‌کی باش بووە، دانوستان به‌رده‌وام بوو له‌هه‌ندێک بواریش گه‌یشتنه رێککه‌وتن هیوادارین له کابینه‌ی داهاتووش له‌سه‌ر هه‌مان رێچکه به‌رده‌وام بن بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی ماون و چاره‌سه‌ر نه‌کراون به‌پێی ده‌ستور به‌پێی یاسا چاره‌سه‌ر بکرێت و حکومه‌تی داهاتووی عیراق حکومه‌تی هه‌موو عیراقیه‌کان بێت".
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەربارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا زیاتر دواو و وتی" ئێستا بابه‌تی مووچه مه‌به‌ستم بابه‌تی دارایی هه‌یه، بابه‌تی ئه‌منی هه‌یه، بابه‌تی مادده‌ی 140 هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و میحوه‌رانه کۆبوونه‌وه‌کان به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ دارایی عیراق گه‌یشتنه رێککه‌وتن له بودجه‌ی 2021 ئێستا له قۆناغی جێبه‌جێکردنی مادده‌ی 10 و 11 ن له‌یاسای بودجه، هەروەها له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه گه‌یشتنه رێککه‌وتن که دوو لیوای تایبه‌ت پێکبهێنرێت به‌هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای فیدڕاڵی بۆ وه‌رگرتنی لێپرسراوێتی ئه‌و ناوچانه‌ی نێوان هه‌ردوو هێز که پاشماوه‌ی داعشی لێمابوو، له‌سه‌ر مادده‌ی 140 یش لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئیشوکاری خۆیان".
فارس عیسا باسی لە سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان کرد کە وەک پەیامێکی پشتیوانی بۆ عیراق و هەرێم لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق کرد لای هەندێک لێکدەدرێتەوە، لەو رووەوە دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک ماکرۆن ئیجابیه، دوپاتکردنه‌وه‌ی سه‌رۆک ماکرۆن و فه‌ڕه‌نسایه بۆ پاڵپشتی هه‌رێمی کوردستان و بۆ پاڵپشتی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه له هه‌رێمی کوردستان، بۆ به‌رده‌وام بوونی پشتگیری هه‌رێمی کوردستان له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌تایبه‌تی له‌شه‌ڕی داعش ئه‌مه چه‌ند جارێکه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات ئه‌مه بۆ ئێمه گرنگه".
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەشڵێت" تائێستا هه‌موو لایه‌نه‌کان ته‌ئکیدیان کردوه‌ته‌وه که بەردەوام بن لە پشتگیری له هێزه عیراقیه‌کان و هێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌شه‌ڕی دژی داعش".