کەمێک پێش ئێستا فڕۆكەكانی جەنگییەکانی توركیا ئۆتۆمبێلێكیان لە دەڤەری پشدەر كردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئابی ٢٠٢١ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر رێگای گوندی مارەدوی دەڤەری پشدەر ئۆتۆمبێلێکیان لە جۆری (تۆیۆتا هیلۆکس) کردە ئامانج.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەهۆی بۆردوومانەكە ئاگر لە ناوچەكە كەوتووەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر قوربانییەكان ئاشکرا نەکراوە.