كەمپێكی پەنابەرانی ئێزیدیەكان لە زاخۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان كرایە ئامانج و چەند کەسێک بوونە قوربانی.
شڤان ندی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی زاخۆ رایگه‌یاند" روداوه‌كه‌ی كه‌مپی زاخۆ، بۆ به‌ئامانجگرتنی ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش بووه، کە پێشتریش له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش رایگه‌یاندوه" بۆمبەکە لە نزیک کابینەیەک چێندراوە و تەقێندراوەتەوە کە خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ حەسەن سموقی، ئەفسەری ئاسایش بەپلەی رائید".
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، بەهۆی ڕوداوەکەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون کە سەرجەمیان خێزانی سموقی بوون.