وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر وەرگرتنی ژەمی دووەمی ڤاكسین ڕوونكردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ماوەی نێوان دوو ژەمی بەكارهێنانی ڤاكسین هەشت هەفتە واتا ٥٦ ڕۆژ دەبێت".
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندراوتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە" به پشت به‌ستن به رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، رازیبونی لیژنه‌ی باڵای راوێژكای تایبه‌ت به نه‌خۆشی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها پاڵپشت بۆ كوتانی زۆرترین ژماره له هاوڵاتیان كه ئه‌م ڤاكسینه ده‌یانگرێته‌وه به‌ژه‌می یه‌كه‌م له ڤاكسینی فایزه‌ر هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان بڕیاردرا له رۆژی ١ی ئەیلولی ٢٠٢١ ماوه له‌نێوان هه‌ردو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر هه‌شت هه‌فته ده‌بێت واته ٥٦ رۆژ له‌بری ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته بێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستی هەرێم، پێدانی ژه‌می دوه‌م له‌ڤاكسینی فایزه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێشتر ژه‌می یه‌كه‌میان وه‌رگرتوه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت كه پێشتر بۆیان دیاریكراوه.