بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت" چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی رابردوو".
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دەرگای ناوەندەکانی خوێندن لە 14ی ئه‌م مانگه دەکرێتەوە، لەو رووەوە وتی: "به‌ڵێ ئه‌و بڕیاره ماوه‌ته‌وه و تا ئه‌مڕۆش به‌ركاره، ئێمه له 14ی مانگ ده‌ستده‌كه‌ین به ده‌وام و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌وام ده‌كرێته‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستاندا دەوام ئاسایی دەبێت واته تا ئێستا پلانمان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو رۆژێك ده‌وام ببێت".
د. سەیوان عەلی سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە وتی" ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه كه هه‌موو ده‌ستپێشخه‌ریه‌ك بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی مامۆستایان پێكوته‌ی دژ بە کۆرۆنا وه‌ربگرن ئێستا له هه‌ولێردا سەنتەری تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان كراوه‌ته‌وه و من پێشبینی ده‌كه‌م له هه‌موو شاره‌كاندا بكرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه تا ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار مامۆستا ئه‌و پێكوته‌یان وه‌رگرتووه و ورده ورده‌ش ژماره‌كه به‌ره‌و زیاتر ده‌ڕوات، هه‌موو رۆژێكی سێ شه‌ممانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه دانراوه بۆئه‌وه‌ی پێشینه بده‌ن به مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی پێكوته‌كه، ئنیشائه‌ڵا تا رۆژی 14ی مانگ ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان پێكوته‌كه‌یان وه‌رگرتووه".
د. سەیوان عەلی دەشڵێت" تائێستا نه‌كراوه به مه‌رج به‌ڵام داوامانكردووه کە هه‌موو مامۆستایان پێكوته‌كه وه‌ربگرن، به‌ڵام تا رۆژی 14ی مانگ پێشبینی ناكه‌م 170 هه‌زار كارمه‌ند و مامۆستا و وانه‌بێژی وه‌زاره‌تی بتوانن پێكوته‌كه وه‌ربگرن واته كاتی كه‌م ماوه به‌ڵام ئێمه له‌كارداین، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو یارمه‌تیه‌كمان ده‌دات بۆ مامۆستایان پێكوته‌كه وه‌ربگرن".
سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابیان و خوێندکاران؟ بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت" تا ئێستا له‌لایه‌ن WHO وه هیچ بڕیارێكی وا نه‌دراوه كه قوتابیان پێكوته وه‌ربگرن و ببێت به شتێكی ئیجباری بۆیان، له‌وانه‌یه لێره‌وله‌وێ خه‌ڵك هه‌بێت پێكوته‌ی وه‌رگرتبێت و ته‌مه‌نی له 18 ساڵ زیاتر بێت به‌ڵام تا ئێستا نه‌كراوه به مه‌رج، تا ئێستا داواشمان نه‌كردووه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به قوتابیه‌كان".
د. سەیوان عەلی دووپاتیکردەوە کە تا ئێستا بەربەستێک لەبەردەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەمساڵدا لەهەرێم لەو رووەوە دەڵێت" من به‌ش به‌حاڵی خۆم تا ئه‌م ساته‌ی قسه‌ی تێدا ده‌كه‌ین هیچ رێگریه‌كی ئه‌سته‌می وانابینم كه نه‌توانین به‌سه‌ریدا سه‌ربكه‌وین، پێشبینی ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی جوان بتوانین ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ینه‌وه و هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانیش كراوه بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه ساڵی داهاتوش ته‌واو بكه‌ین".
بریکاری وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکرد، لە رووی تەندروستیەوە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئه‌مڕۆ رێگه‌ی داوه به‌ئێمه پلانی خۆمان دابنێین و له‌داهاتووشدا هیچ كه‌س نازانێت چی رووده‌دات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌كایه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه له‌سه‌ر خه‌ت بووه، هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه هه‌م له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا هه‌م له‌كاتی ده‌وام كردن‌دا هه‌میشه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی.
د. سەیوان عەلی زیاتر روونیکردەوە، سەبارەت بە پڕۆسەی خوێندن بڕیار له‌لای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌یه، ئێمه و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان له‌ژێر رێنمایی و فه‌رمانه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه‌داین، تا ئێستا هیچ ئاگاداریه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه كه نه‌گه‌تیڤ بێت بۆ مه‌سه‌له‌ی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، هیچ رێنمایه‌كمان پێنه‌گه‌یشتووه كه بڵێن قوتابخانه‌كان مه‌كه‌نه‌وه تا ئێستا زۆر ئاسایی هه‌موو شته‌كان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌ڕوات.
د. سەیوان عەلی ئەوەشی ئاشکراکرد، ئێمه چوار هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌واممان داناوه بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ساڵی رابردوو، ئه‌وه‌مان داناوه له به‌رنامه‌ی خۆماندا كه ئه‌مساڵ قه‌ره‌بووی ساڵه‌كانی پێشوو بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌شتوانیین به چوار هه‌فته هه‌موو ئه‌و پرۆگرامانه قه‌ره‌بوو بكه‌ینه‌وه، قه‌ره‌بوویه‌كی باش ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی له قۆناغی داهاتووی هه‌موو پۆلێكدا بتوانن سوودی لێ وه‌ربگرن هه‌موو قوتابیان ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانن له به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دایه كه قه‌ره‌بووی قوتابیان بكرێته‌وه.
دەربارەی ئەو راپۆرتانەی باس لە نزمی ئاستی پەروەردە و فێرکردن دەکرێت لە عیراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بریکاری وەزارەتی پەروردەی حکومەتی هەرێم رەتیکردەوە هەرێمی کوردستان و عیراق هاوشێوە بن لەو رووەوە د. سەیوان عەلی دەڵێت" ساڵی پار له عیراقدا بۆ نموونه ده‌یڵێم 17 رۆژ ده‌وام كراوه، به‌ڵام لای ئێمه توانیومانه ده‌وامی پۆلی 12 به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوه‌تی بكرێته‌وه و پڕۆگرامەكه ته‌واو بكه‌ن پۆله‌كانی تریش ئه‌گه‌ر كه‌موكورتیه‌ك هه‌بوو بێت ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا بووه، من به‌ش به‌حاڵی خۆم وه‌ك سه‌یوان به‌روارد له نێوان عیراق و كوردستاندا ناكه‌م، له‌لای ئێمه زۆر زۆر زیاتر ده‌وام كراوه، زۆر زیاتر وانه وتراوه‌ته‌وه و مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده تا راده‌یه‌كی زۆر باش گه‌شه‌كردوتره له‌چاو عیراقدا".
د. سەیوان عەلی ئەوەشی وت، ئێمه خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین و ده‌زانین له عیراقیش چی ده‌گوزه‌رێت UNICEF یش له‌ئێمه تێده‌گات كه شێوه‌ی ده‌وام كردن لای ئێمه جۆرێكه و له به‌غدایش جۆرێكی تره كواڵتی په‌روه‌رده له‌وانه‌یه له‌خواستی ئێمه‌دا نه‌بێت ئێستا به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی كوالێتی په‌روه‌رده ورده ورده بگه‌یەنینه ئاستی وڵاته‌پێشكه‌وتووه‌كانیش به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌رمان.