له‌دوای شکستی سووپای عێراق له موسڵ، گه‌رمترین به‌ره‌ی روبه‌روبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی داعش و هێزی پێشمه‌رگه، به‌ره‌ی شه‌ڕی جه‌له‌ولایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند که رۆژ نییه له‌جه‌له‌ولا له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارانی داعشدا شه‌ڕو پێکدادان روونه‌دات و هه‌ردوو لایه‌ن به شوێنێکی ستراتیژی ده‌زانن.
له دوا پێکدادانی نێوان هه‌ردوولا شه‌وی رابردوو 3-7 بوو که سێ چه‌کداری داعش ده‌ستگیرکیران و چه‌ند چه‌کدارێکیشیان لێ کوژرا، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش پێشمه‌رگه‌یه‌ک گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که پێشمه‌رگه هه‌وڵده‌دات چه‌کدارانی داعش له دووگه‌ڕه‌کی شاره‌که ده‌ربکات که ته‌نها ئه‌و دوو گه‌ره‌که‌یان له‌ژێر کۆنترۆڵدا ماوه، به‌ڵام چه‌کدارانیش هه‌وڵده‌ده‌ن شارۆچکه‌که بگرنه‌وه.