سلێمانی.. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ برا گیانیان لەدەستدا

تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستداو سێ كەسی دیكەش بریندار بوون". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای پیرەمەگرون سلێمانی نزیک بەندینخانەی سوسێ شەش کەس کە سەرنشینی یەک ئۆتۆمبێل  کە گەشتیاری عەرب بوون و لە چوار برا و دایک و باوکێک پێکهاتبوون سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری شوێنی ڕووداوەکە تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی پیرەمەگروونن لە هەوڵی گواستنەوەی برینداران و قوربانیانی ڕووداوەکەن بۆ  پزیشکی دادی سلێمانی و نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی.



PM:04:15:02/09/2021