ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" ئەوانەی ناویان دەرچووە وەك فەرمانبەرانی رۆژی دەنگدان خۆمان پەیوەندییان پێوە دەكەین".
ئۆفیسى هەولێرى کۆمسیۆنى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە ئاگادارییەکدا ئاماژەى بەوە کردووە" ئەوانەی ناویان دەرچووە لە تیروپشكی ئەلیكترۆنی وەك فەرمانبەرانی رۆژی دەنگدان (بۆ ماوەی یەك رۆژ )، خۆمان پەیوەندییان پێوە دەكەین بۆ پێدانی وردەكاریی تەواو لەبارەی خولی راهێنان و دەستبەكاربوونیان".
بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.