سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان دەربارەی بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدۆیی چەند گەنجێك لە ژێر فشاردا دەڵێت" له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێک ڕێوشوێن هه‌یه ده‌توانیین بیکه‌ین و دادگایش بکرێت ئەگەر ئەو کەسە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانیش بێت".
د.مونا یاقو سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" دوێنێ له‌گه‌ڵ داواکاری گشتی دانیشتین و باسی ئه‌و که‌یسه‌مان کرده‌وه که چی بکرێت له‌و بابه‌ته هه‌ڵبه‌ته من زیاتر پێم باشه نه‌ک ته‌نها ئه‌و که‌یسه به‌ڵکو ئێمه له هه‌رێمی کوردستان له‌وانه‌یه زۆر پێویستمان به‌وه بێت که ئه‌و که‌یسه بکرێته که‌یسێک که ڕوونکردنه‌وه و وشیارکردنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵک بکه‌ین به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌کان و ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له چوارده ساڵ بۆ سه‌ره‌وه که ئێمه یاسامان هه‌یه و ئه‌و یاسایه زۆر شت قه‌ده‌غه ده‌کات هه‌تا ئه‌و دیارده‌یه زۆر بڵاونه‌بێته‌وه له هه‌رێمی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌و که‌یسه هێشتا ناتوانم زۆر شت بڵێم له‌وانه‌یه بۆمان باش نه‌بێت جارێ ده‌ریبکه‌ین چونکه که‌یسه‌که هێشتا کۆتایی پێنه‌هاتووه بۆیه ناتوانم زانیاری زیاتر بڵێم".
د.مونا یاقو ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمه لایه‌نێکی چاودێرین واته چاودێری ده‌که‌ین بۆ جێبه‌جێکردنی یاسا بۆ ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که ده‌کرێت سه‌باره‌ت به‌هه‌موو که‌یسه‌کانی مافی مرۆڤ دڵنیایی ئه‌وه ده‌ده‌ین که ئێمه زۆر خه‌مخۆرین زۆر به ویژدانه‌وه ئیش ده‌که‌ین، به‌ڕێگه‌یه‌کی یاسایی ته‌واو یاسا چۆن حوکم ده‌دات ئه‌وا ئێمه هه‌میشه پشتگیری ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری یاسا هه‌بێت له هه‌رێمی کوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت بۆ پاراستنی ئه‌و که‌سانه و مافه‌کانیان ئێمه هیچ درێغی ناکه‌ین.
سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ ڕوونیشکردووەتەوە، ئەو کەسە ئەگەر لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش نەبێت لە وڵاتانی دەرەوە بێت دەتوانرێت دەستگیر بکرێت، له یاسای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ندێک ڕێوشوێن هه‌یه ده‌توانین بیکه‌ین و دادگایش بکرێت، بەڵام لەکوردستان که‌موکورتی یاسا نییه، یاسای زۆرباشمان هه‌یه ته‌نها پێویسته بیسه‌لمێنین که ئێمه به‌ڕاستی ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ ده‌که‌ین له‌کاتی پێویستدا به‌شێوه‌یه‌کی باش و توند، جارێ له‌به‌رئه‌وه‌ی من هه‌موو ورده‌کاریی لێکۆڵینه‌وه‌که‌م ئاگا لێ نییه بۆیه ناتوانم بڵێم به چ یاسایه‌ک ئەو تۆمەتبارە دۆسێی بۆ دەکرێتەوە به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه یاسامان هه‌یه، یاسای سزادانی عێراقی ژماره ١١١ ساڵی ١٩٦٩ ده‌رچووه و هه‌موارکراوه‌ته‌وه ئه‌و یاسایه زۆر ده‌قی له‌ناودایه که له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌روه‌ها یاسامان هه‌یه قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی ئه‌و یاسایه دووباره لێره‌دا ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت واته یاسامان زۆره که‌موکورتیمان له یاسادا نییه ته‌نها کێشه‌که له‌وه‌دا ئێمه بیسه‌لمێنین که یاسا جێبه‌جێده‌که‌ین.