بەردەڕەش.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ دوو کەس گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی ھاتووچۆی بەردەڕەش ڕایدەگەیەنێت" ئەمشەو لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی قەزایی بەردەڕەش دوو کەس بوونە قوربانی". 

حازم گۆران وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی بەردەڕەش ڕایگەیاند" ئەمشەو لەسەر رێگای سەرەکی قەزای بەردەڕەش لە نزیک گوندی گەیلان لە ناحیەی کەڵەک پێكدادانێكی ڕووبەڕوو لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕوویدا".

ئاشکراشیکرد، لەدەرەنجامی ڕووداوەکە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دوو هەزارو ٨٩٧ رووداو روویانداوە، لەو ژمارەیەش ٤٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.



AM:12:03:08/09/2021