ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" بەشێک له ده‌ستگیركراوانی بادینان، مانگرتنی قورسیان ده‌ستپێكردوه و ته‌نیا خواردنه‌وه ده‌خۆن، ئه‌مڕۆش گواسترانه‌وه بۆ زیندانی چاكسازی".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕایگەیاند" (چوار) ده‌ستگیركراوی بادینان مانیان گرتوه له خواردن و خواردنه‌وه‌و له‌دۆخێكی خراپدان، له ورده‌كاری دۆسیه‌كه ئاگادارین، بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان كه سیخوڕن یان گروپی چه‌كداریان دروستكردوه ھیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه، ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه له زیندانی ئاسایشن ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا سزادانه".
راشیگه‌یاند" ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی كه‌سوكاری ده‌ستگیكراوانی بادینانم به‌ده‌ستگه‌شت، گوایه ژماره‌یه‌كیان مانیان له خواردن و خواردنه‌وه گرتوه‌و ته‌ندروستیان خراپه، پاش به‌دواداچون دڵنیابومه‌وه له رۆژی ٦ی ئه‌م مانگه‌وه‌و دوای دواخستنی دادگاییكردنه‌كه، ھه‌ریه‌ك له كارگه‌ر عه‌باس و شێروان ته‌ھا، به‌نده‌وار ئه‌یوب، مه‌سعود عه‌لی مانگرتنی قورسیان ده‌ستپێكردوه، نه‌خواردن نه‌خواردنه‌وه ھه‌تاوه‌كو مردن".
عه‌لی حه‌مه ساڵح باسی له‌وه‌شكردوه، داواكاریه‌كه ڕه‌وایه له زوترینكاتداو به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه پرۆسه‌ی دادگایی كۆتایی پبێھندرێت، ھیواموایه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له زوترینكاتدا له دادگایه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌دا كۆتایی به‌م زوڵمه بھێنێت.
ڕوونیشیکردەوە، شێروان شیروانی و شیڤان سه‌عید و ھاوڕێكانیشی مانیان گرتوه له خۆراك و به‌رده‌وامن و ته‌نیا خواردنه‌وه ده‌خۆن، ئه‌مڕۆ گواسترانه‌وه بۆ زیندانی چاكسازی.