لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هاوینەهەواری جوندیانی سەر بە قەزای سۆران، دوو گەنج بە دەسترێژی گوولە کوژران.
پۆلیسی سۆران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " ئەو رووداوە کە درەنگانێکی شەوی رابردوو بووە، هۆکەی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووەو یەکێک لە گەنجەکان هیچ پەیوەندیەکی بە کێشەکەوە نەبووە".
وەک پۆلیس ئاشکرای کرد ئەو دوو گەنجە یەکێکیان تەمەنی ٢٦ و ئەوی دیان ٢٨ ساڵ بوون و خەڵکی گوندی گەرەوانی رەواندوزن.
پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە بکوژەکانیش خزمی کوژراوەکان و کێشەکە کۆمەڵایەتییە.