منداڵێکی تەمەن (١٤) ساڵ لە رووباری سیروان خنکا

ئەمڕۆ شەممە گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ڕووباری سیروان خنکا.

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێک لەسەر پردی جەلەولا کەوتە نێو رووباری سیروانەوە و خنکا. 

مێردمنداڵەکە ناوی (محەمەد بوهان)ە و تەمەنی ١٤ ساڵە، لەئێستاشدا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە. 

پاشنیوەڕۆی دوێنێش هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (هەرێم محەمەد مەولود) لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ کە خەلکی پارێزگای کەرکوک و دانیشتووی پارێزگای هەولێر بوو، بەمەبەستی رزگارکردنی هاوسەرەکەی لە رووبارەکە خنکا. 



PM:05:42:11/09/2021