هەولێر.. دوو کوڕ و باوکێک کوژران

لە قەزای خەبات سەر بەپاریزگای هەولێر لە کێشەیەکدا دوو کوڕ و باوکێک کوژران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاند " ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری قەزای خەبات ڕووی دا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی منداڵان، دەمەقاڵی لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بە شەڕیان".

پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەکەدا دەشڵیت" لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی (محەمەد قادر عەباس) و (بەدر محەمەد قادر) و (شێروان محەمەد قادر) كوژراون".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر جەختی كردۆتەوە كە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەم ڕووداوە کردۆتەوە و دەست بە لێکۆڵینەوە كراوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا.





PM:11:57:11/09/2021