ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکوک دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای کەرکوک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی و بارهەڵگرێک لەسەر ڕێگای كەركوك و داقوق تووشی روداوێکی سەختی هاتووچۆ بوون.
هاتووچۆی کەرکوک ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئاکامی ڕووداوەکەش دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا و دوو منداڵیشیان برینداربوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی داقوق، بەڵام باری تەندروستی یەكێك لە منداڵەكان ناجێگیرە، هاوکات هەرچی شۆفێری بارهەڵگرەكەیە تەندروستی جێگیرە.