ئەمڕۆ زەنگی دەستپێکی خوێندنی ساڵی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ یەک ملیۆن‌و٨٠٠ هەزار قوتابی‌و١٦٢هەزار مامۆستا‌و فەرمانبەر لێدرا.
ساڵی نوێی خوێندن لەژێر کۆمەڵێک رێوشوێنی توند دژی کۆرۆنا دەستیپێکردو، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانیشی ماسک ببەستن و وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ماسک و ٥٠ هەزار پاککەرەوە دابینکراوەن.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا زەنگی دەستپێکردنی خوێندنی لە قوتابخانەیەکی شەقڵاوە لێداو، لە وتارێکیدا رایگەیاند" ئێوە ئاییندەی گەلەکەمانن و بە پەروەردەیەکی دروست دەتوانن ئاییندەیەکی باشترمان بۆ بنیات بنێن."
دەقی وتاری مەسرور بارزانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
مامۆستایانی به‌ڕێز قوتابیانی خۆشه‌ویست، پیرۆزبایی ساڵێكی نوێی خوێندن له ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، زۆر خۆشحاڵم جارێكی دیكه هۆڵه‌كانی خوێندن به رووی قوتابیاندا كراونه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرۆسه‌ی خوێندن نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام نه‌شوه‌ستا، لێره‌وه جێیی خۆیه‌تی من سوپاسێكی بێ پایانی مامۆستایانی خۆسشه‌ویست بكه‌م، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه ناله‌بارەی ته‌ندروستی و ئابووری، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت، ته‌حه‌مولێكی زۆریان كرد، سوپاسێكی زۆری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده و هه‌موو ستافی كه‌رتی په‌روه‌رده ده‌كەم، كه هه‌وڵی پێوچانیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازی جیاواز پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ك ده‌زانن هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی خوێندن به‌رده‌وام بێت، كه ئه‌وه‌ش سیمایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو بوو به به‌راوردكردن به سیسته‌مه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، توانیان (ئی وانه) دروست بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش وایكرد قوتابیان بتوانن به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وامی به خوێندنی خۆیان بده‌ن.
راسته ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی، كێشه و گیروگرفتی زۆری هێنایه ئاراوه، به‌ڵام خۆشحاڵم كه ده‌بینین جارێكی دیكه قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه، قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هۆڵی خوێندن، ئێمه هه‌وڵێكی زۆرمانداوه بۆ ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆر به كه‌رتی په‌روه‌رده بده‌ین، به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو كێشه و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێم بوونه‌وه، چ له رووی ئابوورییه‌وه چ له رووی ته‌ندروستییه‌وه، وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا بووه جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام هیوادارم بتوانین له قۆناغه‌كانی داهاتوودا گرنگییه‌كی زیاتر به په‌روه‌رده بده‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه درێغیمان نه‌كردووه له‌وه‌ی كه بۆ ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌ی پێویست له نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان یان دابیكردنی كه‌ره‌سته‌ی خوێندن بۆ قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووین.
ئێمه توانیومانه شتێكی وا بكه‌ین هیچ نه‌بێت ئه‌و قوتابیانه‌ی له خوێندن دابڕوان، زیاتر له 13 هه‌زار قوتابی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خوێندن، هیوامان وایه هیچ قوتابییه‌ك دانه‌بڕێت هه‌موویان بتوانن فرسه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت درێژه به خوێندنی خۆیان بده‌ن، له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، چه‌ندین قوتابخانه نۆژه‌كراونه‌ته‌وه و هەندێکی نوێش دروستکراون.
له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان، ئێمە وه‌كو پێشمه‌رج داوامان كردووه هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه دروست ده‌كرێت، پێویسته قوتابخانه‌یه‌كی نوێشی له‌گه‌ڵ دروست بكرێت، ئومێدمان وایه بتوانین قوتابخانه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پێشكه‌وتوو دروست بكه‌ین.
په‌روه‌رده سیمای ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه خۆشه‌ویسته‌كانی ئێمه به باشترین شێوه په‌روه‌رده بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و نیشتماندۆست و ژینگه‌دۆستمان هه‌بێت، ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌مانن، ئێوه به په‌روه‌رده و زانستی چاك، به خۆشه‌ویستی بۆ وڵات، به خۆشیه‌ویست بۆ یه‌كتر ده‌توانن وڵاتێكی به‌هێزتر و ئاوه‌دانترمان بۆ بنیات بنێن، ده‌توانن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه، ده‌توانن رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگێك ببنه‌وه كه دێنه به‌رده‌م وڵاته‌كه‌مان.