لەنزیک شارۆچکەی خەبات بەهۆی خۆپیشاندانەوە پێشووی دروستدەبێت و پارێزگاری هەولێر ئاشکرای دەکات ئەفسەرێک و پێشمەرگەیەک بریندار دەبن.
لە ئەنجامی رووخانی ژمارەیەک خانووی تەجاوزەوەو لە نێوایاندا خانوویەکەی کەسوکاری شەهیدان، بارگرژی لە نێوان هێزەکانی زێرڤانی و خۆپیشاندەراندا دروستدەبێت فیشەکێک بەر سنگی خۆپیشاندەرێک دەکەوێت، هاوکات پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو رایگەیاند" دوو زێرڤانی کە یەکێکیان ئەفسەرە برینداربوون".
لە راگەیاندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه ١٦ ی ئەیلول، ئومێد خۆشناو، له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجنسی سه‌ردانی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی كرد كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ھێزێكی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی به‌ئه‌ركی فه‌رمی چوون بۆ ناحیەی رزگاری بەمەبەستی ڕێگریكردن له ئه‌نجامدانی زێدەڕۆیی، له‌ئاكامدا چه‌ند كه‌سێك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی ئه‌فسه‌رێك و پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوون كه برینی پێشمه‌رگه‌كه‌یان سه‌خسته".
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌باره‌ت به تاوانبار و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وكاره ڕایگه‌یاند: "ئه‌و تاوانبارانه‌ی ئه‌و تاوانه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و پێشمه‌رگانه‌ی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی ئه‌نجامداوه له‌زوترین كاتدا ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزایی یاسایی خۆیان ده‌گه‌ن، ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامیانداوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه".