بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مکوڕە لەسەر دانانەوەی مامۆستایانی وانەبێژی ساڵی رابردوو بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن.
بەپێی بڕیارێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە سلێمانی تەواوی وانەبێژانی ساڵی رابردوو دادەنرێنەوە، لەبارەی دانانی وانەبێژی دیکەش پێشنیارێک ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان دەکات.
لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی پەروەردەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی کردوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی داوای کردوە وانەبێژانی ساڵی رابردوو کە فەرمانی کارگێرییان هەیە لە قوتابخانە وباخچەکان بەپێی پێویست دابنرێنەوە، هەر وانەبێژێکیش کە لە ناوەندی خوێندنەکەی ساڵی رابردوو پێویستیان پێی نەبوو، لە ناوەندی خوێندنێکی دیکە ل ەسنوری پەروەردەکەی خۆی سودی لێ وەردەگیرێت.
لەو نوسراوەشداهاتوە، لەحاڵەتی پێویستی زیاتر بە وانەبێژ، پێویستە سوود لە لیستی یەدەگەکانی وانەبێژانی دانەمەزراو وەربگیرێت، ئەگەر هەر پسپۆڕیەکیش لە یەدەگەکاندا نەبوو ئەوا پەروەردەی قەزا بەپێی پێویست فۆرم دابەش دەکات.