كارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ کاندیدانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە

كارەبای سلێمانی لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری بە كاندیدانی هەڵبژاردن دەدات كە وێنە و دروشمەكانیان بە لەحیم بە ستوونەكانی كارەباوە هەڵنەواسن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم كاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكاتەوە، كە هەڵیواسینی ریكلام بە ستوونەكانی كارەبادا بە (لەحیم) قەدەغەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی زیان بەستوونەكان دەگەیەنێت، بەوپێیەی هەندێك لە كاندیدەكان لە هەندێك لە شەقامەكان ریكلامەكانی خۆیان بە لەحیم بە ستوونەكاندا هەڵواسیوە.

کارەبای سلێمانی لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا داوا لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكات، كە كاندیدەکان ئاگاداربكاتەوە كە لە كاتی هەڵواسینی ریكلامەكانیان لەحیم بەكارنەهێنن، بەپێچەوانەوە رێكاری یاسایی بەرامبەریان دەگیرێتەر.

بڕیاره‌ ڕۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ عێراق به‌ به‌شداری‌ ٢٧٦ حیزب و ٤٤ هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بچێت و زیاتر له‌ ٢٤ ملیۆن كه‌س له‌ ٨٣ بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ٣٢٩ كاندیدی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن.



PM:12:52:19/09/2021