هەڵبژاردنەکان ناکۆکییەکانی نێوان حیزبەکان توندتر دەکاتەوەو، میدیای فەرمی یەکێتی هێرشدەکاتە سەر پارتی و دەڵێت " ئەو حزبە بەقیست دەچێتەوە کەرکوک، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن".
ئەمڕۆ دوو شەممە میدیای فەرمی یەکێتی لە نوسیوینێکدا بە ناراستەوخۆ بە پارتی دەڵێت "كابرا چونكه حزبه‌كه‌ی قه‌رزاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه لێی قه‌وماوه و به‌قیست گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت".
لە درێژەی نووسینەکەیدا هاتووە" ئه‌ڵێ ئه‌مرۆ نووسینگه‌كانی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه و له‌چه‌ند رۆژی داھاتووش باره‌گاكانمان وه‌رده‌گرینه‌وه".
لە دوای رووداوەکانی ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە بۆ یەکەمجار پارتی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن گەڕایەوە کەرکوک، بەڵام تا ئێستا بارەگاکانی پێنەدراوەتەوە.