دوای دەستلەکارکێشانەوەی بابەکر دڕەیی، ئەمڕۆ دووشەممە لە مەراسیمێکدا بەڕێوەبەری نوێی ڕۆشنبیری پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو.
لە ڕاگەیەنراوێکدا حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ لەمەراسیمێکدا د. محسین ئەدیب، وەک بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی ناسانێندرا و دەست بەکاربوو".
ئاماژەی بەوەشکرد: ئاماژەیان بە ڕۆڵ و ئەرکی هەریەک لە بابەکر دڕەیی و محەمەد کوردۆ کرد کە پێشتر ئەرکیان کێشاوە و لەو بارودۆخەدا ڕۆڵیان هەبوە و خزمەتیان کردوە ماندو بونیان جێی پێزانین و دەستخۆشییە.