نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢١ ئەیلول نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دادەبەزێت، ئەمڕۆ دووەم رۆژە نرخی دۆلار دابەزین بە خۆیەوە دەبینێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧ هەزار و ٢٦٥ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٧٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
AM:10:47:21/09/2021