بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت" چوار لیوای دیکەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ دەخرێنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە".
لیوا روكن كارزان، بەڕێوەبەری پلاندانان و میلاكاتی وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ كۆڵۆنێڵ مایك، گەورە راوێژكاری سەربازی بەریتانیا لە كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر ڕایگەیاند" دوای یەكەكانی پشتیوانی ۱و ۲، چوار لیوای تر لەیەكەكانی ۷۰و ٨۰ دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتە و لیستی میلاكات و تەشكیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواكانی پیادەی سەر بە وەزارەت ڕێكخراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: رێکخستنەوەی هێزەکان پرۆسەی خستەن سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو لە چەند قۆناغێکدا جێبەجێدەکرێت.