ئێران: باسی سەربەخۆیی كوردستان پیلانی ئیسرائیلە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە باسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان پیلانی ئیسرائیلە.

مەرزیە ئەفخەم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان بە "پیلانی زایۆنیستەكان" ناولێدەبات‌و دەڵێت خەڵكی عێراق هەرگیز رێگە نادەن وڵاتەكەیان پارچەپارچە بكرێت.

بەپێی راپۆرتی ئیسنا، ئەفخەم جەختی لەسەر ئەو كردوەتەوە كە "كۆماری ئیسلامی لەیەكپارچەیی‌و یەكگرتووی عێراق پشتگیری دەكات".
رۆژانی رابردوو چەندین بەرپرسی ئیسرائیلی لەوانە بنیامین نتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، پشتیوانی خۆیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان راگەیاندبوو.




PM:05:53:05/07/2014