ئەمشەو سەربازگەی باشیک ( بەعشیقە )ی کە سەربازگەیەکی تورکیە بەپێنج گوللـە تۆپ هێڕشکرایە سەری.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری ناحیەی زێلکان لەسنوری پارێزگای نەینەوا رایگەیاند،" ئەمشەو پێنج گوللـە تۆپ لەنزیک سەربازگەی تورکیا لەسنوری باشیک کەوتنەخوارەوە و لەئەنجامدا سێ گوللـە تۆپیان تەقیونەتەوە".
هەروەها دەشڵێت" هەرچەندە تائێستا هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تۆپبارانەکە رانەگەیاندوە، بەڵام تۆپبارانەکەی ئەمشەو زیانی نەبوە".
15ی نیسان و 12ی ئابی ئەمساڵیش بە موشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سوپای تورکیا لەسنوری باشیک و بەهۆیەوە کوژرانی سەربازێک و برینداربونی هاوڵاتییەکی مەدەنی لێکەوتەوە.