پیاوێکی خەڵکی پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن ١٠ ساڵە کە هاوڕێی منداڵەکەی بووە و ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر باری دەروونی ناجێگیرە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە کچێکی تەمەن ١٠ ساڵی خەڵکی پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن پیاوێکی ٤٣ ساڵە بە ناوی (نەریمان غەفووری) دەستدرێژی کرایە سەر.
بە وتەی سەرچاوەکان، ئەو کچەی کە دەستدرێژی کراوەتە سەر خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتووی شاری پاوە بوون و هاوتەمەنی کچی نەریمان بووە و بنەماڵەکانیان هاتووچۆیان پێکەوە هەبووە.
نەریمان غەفووری هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە و بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازراوەتەوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە" کە ئەو کچە ١٠ ساڵانە کە دەستدرێژی کراوەتە سەر ئێستا لە ماڵی باوکی و بەبێ دابینکردنی خزمەگوزاری ڕاوێژکاری ڕاگیراوە و باری دەروونی ناجێگیره".