ئەحمەد وشیار لەسەر داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری ھەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بۆ ماوەی سێ رۆژ فڕۆکەخانەی ھەولێر بەرووی گەشتیاران دادەخرێت".
ئەحمەد وشیار بەڕێوبەری فرۆکەخانەی نێودەڵەتی ھەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیەیاند" بەهۆی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی سێ رۆژ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دادەخرێت".
رونیشیکردەوە: لە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەوی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ تا کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی رۆژی ١١ی ئۆکتۆبەر، فڕۆکەخانەکە بەڕووی گەشتیاران دادەخرێت.