پزیشكێکی ناسراوی نەخۆشییەكانی سنگ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد

دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان پزیشكی ناسراوی نەخۆشییەكانی سنگ كۆچی دواییكرد.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە دكتۆر ئەبوبەكر عوسمان كە پزیشكی ناسراوی نەخۆشییەكانی سنگ بوو لە شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد. 

ئەبوبەكر عوسمان، کە بە دكتۆر بەكری سنگ ناسرابوو، یەكێك بوو لە پزیشكە ناودارەكانی شاری سلێمانی، ناوبراو جگە لەوەی كە پزیشكێكی پسپۆڕ و شارەزا و خاوەن ئەزموونێكی زۆربوو لە بواری نەخۆشییەكانی سنگ و هەناسەدان كەسایەتیەكی ناسراوی شاری سلێمانی و كۆمەڵایەتی بوو.



AM:11:51:06/10/2021