تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا گیان لەدەستدانی پزیشکێکی پسپۆڕی لە بواری ژنان و منداڵبوون بەهۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند" دكتۆر سەنا ڕەشید، پزیشکی پسپۆڕ لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبون سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە روداوێکی ھاتوچۆدا لەسەر رێگای کەرکوک-ھەولێر گیانی لەدەستدا".
دكتۆر سەنا ڕەشید، یەکێک بوو لە پزیشکە دێرین و ناسراوەکانی بواری پسپۆڕێتی ژنان و مناڵبوون و ساڵانێکە لە دەڤەری گەرمیان خزمەت بە ھاوڵاتیان دەکات.