لەکاتی گەڕانەوەیان لە بنکەکانی دەنگدان سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون

پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ لە روداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی کەرکوک - حەویجە سێ پۆلیس گیانیان و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ لەسەر ڕێگەی کەرکوک - حەویجە بەهۆی پێکدادانی پاسێک و بارهەڵگرێک، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر بەپێی زانیارییەکان، قوربانیەکان سەر بە فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی بوون، لەکاتی گەڕانەوەیان لە بنکەکانی دەنگدان بۆ بارەگای لیوا تووشی ئەو ڕووداوە بوون. 

ئەمڕۆ هەینی لە سەرتاسەری عیراق و هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەستیپێکرد. 



PM:12:41:08/10/2021