لە شاری هەولێر بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كەسێك گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر - کەرکوک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٦:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای هەولێر کەرکوک لە نزیک کۆشکی سپی، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی کۆنترۆلی لەدەستداو بەسەر دورگەی ناوەندی شەقام کەوت. 

ئاشکراشیکرد: ئۆتۆمبێلەکە خۆی کێشا بەژووری بیری ئاوی ناو دورگەی ناوەندەکە و ئینجا وەستا، بەداخەوە لە دەرەنجامی ڕوداوەکە شوفێرەکە کە بەتەنها بوو لەناو ئوتومبێلەکە گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.



PM:05:54:08/10/2021