سۆشیالیست دەنگ بە پارتی دەدات

ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست  بڕیاریدا لە هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی عێراقدا لە بازنەکانی هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و بازنەکانی شارەزورو هەڵەبجە پشتیوانیی لە کاندیدەکانی پارتی دیموراتی کوردستان بکەن.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست بڵاویکردەوە،  "بڕیاریداوە لەپێناو بەرژەوەندی نیشتمانی و یەکخستنی هەوڵ و دەنگەکان لە ژمارەیەک لە بازنەکانی هەرسێ پارێزگای سلێمانی و هەولێر و دهۆک و بازنەکانی شارەزورو هەڵەبجە پشتیوانیی لە کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێت".

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " بۆ ئەو مەبەستە لە پارێزگای هەولێر لە بازنەکانی ( ٢ ، ٣ ، ٤ ) و لە پارێزگای سلێمانی لە بازنەی (٢،١،٣، ٤، ٥) و لە پارێزگای دهۆک لە بازنەکانی ( ١ ، ٢، ) پشتیوانیی لە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێت.

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە بازنەکانی (٢)ی سلێمانی و (٢)ی هەولێر و تەواوی پارێزگای کەرکوک و خانەقین و موسڵ کار بۆ سەرخستنی کاندیدانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بکرێت.




AM:09:44:09/10/2021