نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ شەممە سەرەتای هەفتە ٩ ی تشرینی یەکەم نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ هەزار و ٨٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٦٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٥٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٥ هەزار دینارە.





AM:10:09:09/10/2021