لە کەرکوک پارتی لەسەر حسابی یەکێتی دوو کورسی بەدەستدەهێنێت

پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت کە لە پارێزگای کەرکوک دوو کورسی پەرلەمانی عێراقی بە دەستهێناوە، بەمەش پارتی لەسەر حسابی یەکێتی دوو کورسی لەو پارێزگایە تۆمار دەکات.

بەرپرسی راگەیاندنی پارتی لە کەرکوک بە میدیاکانی نزیک حیزبەکەی راگەیاند، لە کەرکوک لە هەردوو بازنەی ١ و ٢ توانیویانە ٢ دوو کاندید سەربخەن و دەنگی تەواو بهێنن بۆ بوون بە ئەندام پەرلەمانی عێراق.


ئەو دوو کاندیدەی توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن، شاخوان عەبدولآ و نەجوا حەمید، وەک بەرپرسەکەی پارتی رایگەیاندووە.

لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ ی پەرلەمانی عێراق، کورد لە کۆی ١٢ کورسیەکەی کەرکوک، یەکێتی وەک تاکە هێزی خاوەن کورسی توانی ٦ کورسی بە دەستبهێنێت.





AM:10:37:11/10/2021